كۆمپانیای ئێرئیسرائیل ئەمڕۆ پەردەی لەسەر یەكەم فڕۆكە ئۆتۆمبێلی كارەبایی لادا كە توانای هەستان و نیشتنەوەی ئاسۆیی هەیە و پلان هەیە لە ساڵی 2024ەوە بفرۆشرێتە بەكارهێنەران كە زۆرینەیان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەبێت.
ڕانی بلاوت، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە ڕایگەیاند، ئێر ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ دەستەی فڕۆكەوانیی فیدڕاڵیی ئەمریكا كاردەكات و پێشبینی دەكات لە كۆتایی 2023 مۆڵەتی فڕۆكەكەی (ئێر وان) بەدەستبهێنێت كە دوو كوشنی هەیە و كێشی 970 كیلۆگرامە و دەتوانێت بۆ مەودای 177 كیلۆمەتر بفڕێت.
بلاوت وتیشی، كۆمپانیاكە پارەداركردنی سەرەتایی بە بەهای نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار لە ساڵی ڕابردوودا كۆكردووەتەوە و لەئێستاشدا تاقیكردنەوە لەسەر فڕۆكەكەكە بەبێ سەرنشین دەكات.
كۆمپانیاكە نمونەیی سەرەتایی بەرهەمەكە دەخاتەڕوو و پێشبینی فرۆشتنی دەكات بە بەهای نزیك لە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان.
بلاوت وردەكاری زیاتری ئاشكرانەكرد، بەڵام ئاماژەی بەوەكرد كە ئێر جیاوازە و بەو بەكاربەرانە دەفرۆشرێت كە دەتوانن بەرنامەكانی بەكاربهێنن بەبێ ئەوەی پێویست بكات فڕۆكەوان بن و ڕاهێنانی تەواوەتییان وەرگرتبێت و وتی، “باس لە گەشتی بازرگانی ناكەین. باس لەو كەسانە دەكەین كە ئەم (فڕۆكەیە) بەكاردەهێنن وەك چۆن ئۆتۆمبێل بەكاردێنن”.
ئەوەشی وت، كۆمپانیاكەیان پێشبینی دەكات خواست لەسەر بەرهەمەكەیان ساڵانە بگاتە 15 هەزار.