(ڤیدیۆ) مان سیتی و لشبۆنه‌ له‌ کله‌پ بروج و بێشکتاش-یان برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، مانچسته‌ر سیتی و سپۆرتینگ لشبۆنه‌ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا یانه‌ی کله‌پ بروج له‌ یان بریدیل ستادیۆن میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی کرد، ئه‌ستێره‌کانی پێپ گواردیۆلا ئاستێکی به‌رزیان پێشکه‌شکرد و یارییه‌که‌یان به‌ ئه‌نجامی (5-1) له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کۆتایی پێبهێنا.

گۆڵه‌کانی سیتی له‌ خوله‌که‌کانی 30، 43، 53، 67، 84 له‌لایه‌ن جواو کانسێلۆ، ڕیاز مه‌حریز (دوو گۆڵ)، کایل واڵکه‌ر، کۆل پاڵمه‌ره‌وه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی بروج له‌ خوله‌کی 81 له‌لایه‌ن هانز ڤانکینه‌وه‌ تۆمارکرا.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه‌ له‌ ڤۆدافۆن ئارینا بووه‌ میوانی بێشکتاشی تورکی، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی (1-4) له‌به‌رژه‌وه‌ندی پۆرتوگالییه‌کان کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی لشبۆنه‌ له‌خوله‌که‌کانی 15، 27، 44، 90 له‌لایه‌ن سباستیان کواتس (دوو گۆڵ)، پابلۆ سارابیا، پاولینهۆوه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی یانه‌ی خانه‌خوێ له‌ خوله‌کی 24 له‌لایه‌ن دایلی لارینه‌وه‌ تۆمارکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هالاند دووه‌م هاتریکی تۆمارکرد و ئارسیناڵ‌ لووتکه‌ به‌رنادات

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ئارسیناڵ و مانچسته‌ر سیتی له‌  یاریگای خۆیاندا بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share