دادگای هەولێر سزای زیندانیی یەك ساڵی بەسەر بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی-دا سەپاند، هەردووكیان ساڵەیكەیان تەواو كردووە، بۆیە بەرواری ئازاددەكرێت، بەڵام بەرۆشكی لەسەر سزای كەیسێكی دیكە لە زیندان دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر دادگاییكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی بەرێوەچوو، دادگا بڕیاریدا ماددەی تۆمەتباركردنی هەردووكیان لە 156ی یاسای سزادانی عێراقییەوە، كە تایبەتە بە تێكدانی ئاسایش و ئارامی، بگۆڕێت بۆ ماددەی 222ی سزادان، كە تایبەتە بە تێكدانی بەڵگەنامەی گەیشتن بە ڕاستی.
دواتر دادگا سزای زیندانیكردنی یەك ساڵی بەسەر بەرواری و بەرۆشكیدا سەپاند، كە هەردووكیان سزاكەیان بەسەربردووە.
بەڵام ئومێد بەرۆشكی لە زینداندا دەمێنێتەوە، بەوپێیەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن دادگای دهۆكەوە لەسەر سكاڵای پەرلەمانتارێكی پارتی، سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
پێشتریش هەر دادگای دهۆك سزای یەك ساڵ زیندانیی بەسەر ئومێد بەرۆشكیدا سەپاندبوو لەسەر دوو كەیسی جیاواز، بۆیە جارێكە لە زینداندا دەمێنێتەوە.