زانكۆی ڕاپەڕین بەستنی ماسكی كردە ناچاری

بڵاوبوونەوەی فراوانی كۆرۆنا سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕینی ناچاركرد بەستنی ماسك بكاتە ناچاری، ئەگەرنا كەس ناتوانێت بچێتە زانكۆكەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕین دەڵێت، “بەھۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری ڕاپەڕین، سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕین لەپێناو سەلامەتیی ھەمووان، بەستنی ماسک دەکاتە ناچاری”.

زانکۆكە مامۆستایان و خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر ماسک نەبەستن، ڕێگەیان پێنادرێت، بچنە ناو زانکۆ و ھۆڵەکانی وانەخوێندن.

پێشتر دکتۆر دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین ئاشکرایکردبوو، دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین زۆر خراپە و لەناو نەخۆشخانەی ژیانی تایبەت بە کۆرۆنا زیاتر لە 60 تووشبوو هەن و شوێنی مانەوەی نەخۆشیان نییە.

بابەتی پێشتر

پێنج مەرجی ئێران بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان و گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی

بابەتی دواتر

لە پارێزگای سلێمانی خۆڤاكسینكردنی مامۆستایان وەك پێویست نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share