دەرمانێک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی جەڵتەی مێشک بەرهەمدەهێنرێت

تیمێکی پزیشکی دەرمانێک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی جەڵتەی مێشک بەرهەمدەهێنێت کە دەتوانرێت لە حاڵەتە مەترسیدارەکاندا سوودی لێ ببینرێت.

ماکسیم کاراگیور، توێژەر لە سەنتەری توێژینەوە و پەروەردەی پزیشکی مۆسکۆ رایگەیاند، لەرێگای تیمێکی تایبەتەوە، توانیمان دەرمانێك بەرهەمهێنراوە کە وەک چارەسەر بۆ نەخۆشی جەڵتەی مێشک بەکاردێت.

ئاماژەی بەوەشدا، دەرمانەکە کار لەسەر خانە بنەڕەتییەکانی مێشک دەکات و ئەگەری روودانی خوێنبەربوون کەمدەکاتەوە و دەتوانرێت لە سەرجەم حاڵەت و جۆرە جیاوازەکانی جەڵتەی مێشکدا وەک دەرمانێکی سوودبەخش و کاریگەر بەکاربهێنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دەرمانەکە کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر باشترکردنی تەندروستیی تووشبووەکە دروستدەکات و رێگری لە مەترسییەکانی دەکات، بەتایبەت لە قۆناغە مەترسیدارەکانی نەخۆشییەکەدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت سه‌ردانى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى بكات

تەندروستیی هەولێر بڕیاریدا لە مانگى داهاتووه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت یان پشكنینی هەفتانەی (PCR)ی نەبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات سەردانی…
Total
0
Share