كۆمپانیای فایزەر لە تاقیكردنەوەی حەبێكدایە بۆ چارەسەری كۆرۆنا

كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی ئاشكرایكردووە، لە هەوڵدایە حەبێك وەك چارەسەر بۆ كۆرۆنا بەرهەمبهێنێت كە لەڕێی خواردنەوە بەكاردەهێندرێت.

بەگوێرەی هەواڵێكی بلۆمبێرگ، كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی تایبەت بە بەرهەمهێنانی دەرمان ئاشكرایكردووە، لە هەوڵی تاقیكردنەوەی حەبێكن لەسەر مرۆڤ كە وەك چارەسەر بۆ كۆرۆنا دروستیان كردووە و لەڕێی دەمەوە دەخورێت.

ئەگەر ئەو حەبە لەسەر مرۆڤ بە سەركەوتوویی تاقیبكرێتەوە، دەتوانێت وەك چارەسەرێك لەكاتی سەرهەڵدانی نیشانەكانی كۆرۆنا بەكاربهێندرێت.

میكایل دۆلستن، گەورە بەرپرس لە كۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاندووە، “بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕێگایەی كە ڤایرۆسەكە خۆی تێدا دەگۆڕێت، گرنگە كە چەندین بژاردە بۆ چارەسەر لە بەردەستدا بن”.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “تا ئێستا بۆ ئەو تاقیكردنەوەیان كێشەیان نەهاتووەتە پێش و لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەرئەنجامەكان دەردەكەون”.

لە ئەگەری سەركەوتنیدا، ئەو حەبە ڕۆژانە دووجار دەخورێت بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: توشبووانی کۆرۆنا نوێیەکە لە هەمان نەخۆشخانە و هەمان چارەسەری کۆرۆنا وەردەگرن

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی شوبات ڕایگەیاند کە هەموو ئەوانەی توشی کۆرۆنای نوێیەکە دەبن هەر هەمان…
Total
0
Share