لە هەر حەوت کەسێک یەکێکیان تووشدەبن.. خواردنەوەی کحول تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتردەکات

توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندیی نێوان خواردنەوە کحولییەکان و تووشبوون بە شێرپەنجە بڵاودەکاتەوە و بەوپێیەش خواردنەوە کحولییەکان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتردەکەن.

توێژەرانی زانکۆی تۆرنتۆ لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەریانخستووە، بەڵگە زانستییە بەردەستەکان دەریدەخەن خواردنەوەی بەردەوامی خواردنەوە کحولییەکان زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، جەختیکردووەتەوە “هیچ بڕێکی دیاریکراوی سەلامەتی خواردنەوەی حکول بوونی نییە”.

دکتۆر یۆرگن ڕام، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە ژیرییەکان لە زانکۆی تۆرنتۆ و بەشدار لە تویژینەوەکەدا ڕایگەیاندووە، “خواردنەوەی هەر بڕێکی کحول مەترسی دروستدەکات”.

توێژەران داتاکانی فرۆشتن و بەکاربردنی کحولیان لەسەر ئاستی جیهان بەکارهێناوە، کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردوونەتەوە.

بەپێی ئەنجامەکان، خواردنەوە کحولییەکان دەتوانن مەترسییەکانی تووشبوون بە چوار دیارترین جۆری شێرپەنجە زیاتر دەکات، بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک و ڕیخۆڵەکان.

توێژینەوەکە دەریدەخات، خواردنەوەی هەر کوپێکی قەبارە مامناوەندی خواردنەوە کحولییەکان بەشێوەیەکی ڕۆژانە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک 6% زیاتر دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆی ئەوانەی لە ساڵی 2020دا وەک تووشبووی شێرپەنجە دەستنیشانکراون لە هەر حەوت تووشبوویەک یەکێکیان ئەوانبوون کحول دەخۆنەوە.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆی دیاردە کێ بە شایستەی باڵۆندۆر دەزانێت؟

بابەتی دواتر

توركیا بە كڕینی فڕۆكەی ڕوسی هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share