نرخی كارەبا لە عێراق بەرزدەكرێتەوە

وەزیری كارەبای عێراق، پلانی بەرزكردنەوەی نرخی كارەبای لەسەر هاوبەشانی وزەی كارەبا ئاشكراكرد و هۆكارەكەی بە پێویست ناوزەد دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ دووشەممە عادل كەریم وەزیری كارەبای عێراق لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكاریدا كۆبووەتەوە و هەردوولا ڕێككەوتوون وەزارەتی پیشەسازی وێستگە و گۆڕەر و ئامێرەكانی كارەبا چاكبكاتەوە.

عادل كەریم كە كوردە و ماوەیەك لەمەوبەر ڕاسپێردرا پۆستی وەزیری كارەبا بگرێتەدەست، لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاندووە، وەزارەتی كارەبا كۆمەڵێك ڕێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ زیادكردنی داهات، نرخی كارەبا بەرزدەكاتەوە و نرخێكی هاوسەنگ و پشتیوانیكراو دیاریدەكەن كە كاریگەرییەكی گەورەی دەبێت لە زیادكردنی داهاتی وەزارەتی كارەبادا.

ڕوونیشیكردووەتەوە كە ئامانجیان لە زیادكردنی داهاتی وەزارەتەكەیان، فراوانكردنی هەندێك پڕۆژەی كارەبایە بەتایبەت لە كەرتی دابەشكردندا.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ خانەوادەی كارمەندەكەی سیكیوریتی: تاوانەكە مایەی لێخۆشبوون نییە

بابەتی دواتر

دوای دەرکردنی هەشت ئەندامی ڕوسیا کاری نوێنەرەکەی لە ناتۆ هەڵدەپەسێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی سودانی لە پەرلەمان دەبێت

بەپێی خشتەی كاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەی لە خشتەی كارانامەی كۆبوونەوەكاندا سودانی ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبێت و گفتوگۆی…
Total
0
Share