ژیان بەردەوامی هەیە، ئەمە دروشمی ئەو ئەفغانیانەیە کە لەماوەی تەنها مانگێکدا حکومەتەکەیان ڕووخا و ئیدارەی نوێی تاڵیبان حکومەتێکی دیکەی بە چەند مەرجێکەوە بۆ خەڵکی دروستکرد.
لەکاتی هاتنەوەی تاڵیباندا هەزاران ئەفغانی لەڕێگەی دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکانەوە وڵاتیان بەرەو وڵاتی دووەم بەجێهێشت، ئەمڕۆ ئەفغانییەکان بەردەوامی بە ژیان دەدەن، سەرەڕای ئەوەی دیار نییە ئایندەی حکومەتەکەی تاڵیبان چی دەبێت.