بەرهەم ساڵح داوا لە لایەنەكان دەكات ئاشتیی وڵات نەخەنە مەترسییەوە

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق داوا لەو لایەنانە دەكات كە لە ئەنجامی هەڵبژاردن ڕازینین، پابەندی چێوە یاساییەكان ببن و ئاشتیی گشتی نەخەنە مەترسییەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند، “وڵات بە ئاڵنگاریی گەورەدا گوزەردەكات لە دۆخێكی هەستیاردا كە یەكخستنی ڕیزی نیشتمانی و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆ و بەدیهێنانی دەستكەوتەكانی وڵات و خواستەكانی گەلی پێویستە”.

بەرهەم ساڵح جەختدەكاتەوە كە تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردن مافێكی دەستووری و یاساییە، مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پرسەدا “دەبێت لەچێوەی یاسایی و ئاشتییانەدا بێت و ئاسایشی گشتی و ماڵی گشتی و ئاسایشی وڵات نەخاتە مەترسییەوە”.

دوێنێ بەشێك لە لایەنگرانی ئەو حزبانەی دەنگەكانیان كەمیانكرد، لە بەغداد و چەند شارێكی تر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

هاوكات چەندین گرووپی سەر بە حەشدی شەعبی، تۆمەتی ساختەكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنیان دایەپاڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و دەستی دەرەكییان بە تێوەگلان لەو بابەتە تۆمەتباركرد و هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری لە هێزە بیانییەكان دەكەن.

بابەتی پێشتر

یەكێتی و پارتی یەكەم هەنگاوی یەكڕیزییان نا

بابەتی دواتر

وێنە.. ژیان لە سەردەمی تاڵیباندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share