سەركردەیەكی پارتی: چانسی بەرهەم ساڵح زیاترە

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق

سەركردەیەكی پارتی ڕایدەگەیەنێت، بەرهەم ساڵح لەنێو ئەنجومەنی نوێنەراندا چانسی زیاترە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار.

عەبدولسەلام بەرواری سەركردە لە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، چانسی بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زیاتر لە ڕێبەر ئەحمەد-ی كاندیدیان، لەگەڵ ئەوەشدا لارییان نییە لە خۆپاڵاوتنی دوو كەسایەتی لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا.

سایتی بەغداد لیەوم لە زاری بەرواری-یەوە وتیشی، “پارتی یەكەم كەس بوو پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح-ی كرد لە ساڵی 2018دا، تائێستاش هەمان گیانی وەرزشی هەیە”.

سەركردەكەی پارتی باسی لەوەشكرد، 31 كاندید بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار هەن، ئەگەر هیچكام لە كاندیدەكان دوو لەسەر سێی دەنگەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان لە گەڕی یەكەمدا بەدەستنەهێنا، كێبڕكێ لە گەڕی دووەمدا لەنێوان خاوەن دوو زۆرترین دەنگدا دەبێت و وتی، “ئەمەش پێمانوایە سروشتییە و پێویستە چێوەی هەماهەنگی نەیكاتە بیانوو بەوەی نەبوونی ڕێككەوتنی كورد لەسەر سەرۆك كۆمار هۆكاری داخرانی سیاسییە”.

لێدوانی ئەو بەرپرسەی پارتی لەكاتێكدایە چاوەڕوان دەكرێت دوای پشووەكانی جەژنی قوربان، هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق چڕتر ببنەوە.

هەنگاونان بەو ئاراستەیە سەرەتا بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ دەبێت، پێشتریش پێویستە لایەنە شیعییەكانی ناو چێوەی هەماهەنگی لەسەر ناونانی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بگەنە ڕێككەوتن، كە تائێستا ئەوە نەهاتووەتەدی و دەوترێت ناكۆكییان لەسەری هەیە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: "پڕۆژە‌یاسای كار"ـمان پەسەندكرد و مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت پارێزراوە

بابەتی دواتر

ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و دوو هاوڵاتی بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ماسی گرانتربوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانيی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو زیاتر گرانبووە و نرخی یەك…
Total
0
Share