لە ماڵی حەلبوسی.. لایەنە سیاسییەکان لەبارەی دۆخی عێراقەوە کۆبوونەوە

بەپێی سەرچاوەیەکی سیاسی، ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەکی لایەنە سیاسییەکان لە ماڵی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو.

سەرچاوەکە ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەیەکی سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان بۆ باسکردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی بارودۆخی سیاسی لە ماڵی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچووە” و وتی، “کۆبوونەوەکە هەندێک لە سەرکردەکانی چێوەی هەماهەنگیشی تێدابووە”.

ئەمە لە کاتێكدایە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەی چوارشەممە دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجامدەدات، پاش ئەوەی بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاساییەوە لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوودا نەیتوانی دانیشتن بکات.

بابەتی پێشتر

هازارد جارێکی دیکە بەدرێسی ڕیاڵەوە یاریناکات

بابەتی دواتر

خواردنی پڕۆتین لە سەرچاوەی جیاواز سنوور بۆ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دادەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share