کۆمپانیایەکی چینی بۆ کاری وەبەرهێنان شارێکی گەشتیاریی کەلتوری لە پایتەختی هەرێمی کوردستان دروستدەكات.
لە ڕاگەیەنراوەکەی کونسوڵخانەی چیندا هاتووە، “پڕۆژەکە شێوه‌یه‌ك دیزاینكراوه ساڵانه توانای پێشوازیكردنی له 15 ملیۆن گه‌شتیاری هه‌بێت و شوێنی مانه‌وه بۆ زیاتر له 80هەزار كه‌س دابینبكات، هه‌روه‌ها هەشت هه‌زار هه‌لی كاری ڕاسته‌وخۆ و چه‌ندین هه‌لی كاری ناڕاسته‌وخۆش ده‌سته‌به‌رده‌كات، بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ولێر كه ببێت به ناوه‌ندێكی گه‌شتیاری له عێڕاق و ته‌نانه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست”.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی کونسوڵخانەی چین شارە گەشتیارییەکە پێکدێت لە شاری یاری،ئه‌كوا پارك،هۆتێلی ڕووكار،شه‌قامی بازرگانی، ڤێلا و ئه‌پارتمانی گه‌وره له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری وه‌رزشی، ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری، و ئاسانكاریه‌كانی وه‌ك سوپه‌رماركێت و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌وه و چه‌ندین شتی تر له‌خۆ ده‌گرێت”.