ئاشکرابوونی چەند ماددەیەکی سەردەمی نازییەکان لە بەرازیل

لە چەندین حاڵەتی جیاوازدا چەندین ماددە لەناو سندوقی بەهێزدا لە کەناراوەکانی بەرازیل دۆزرانەوە، سەرەتا وا گوومان دەکرا ئەو سندوقانە چەندین ماددەی گرانبەهای تێدا شاردرابێتەوە، یان چەند بەڵگەنامەیەکی گرنگی کۆن، دواجار پسپۆرانی بوارەكە ئەو نهێنییەیان ئاشکراکرد.

دوای ئاشکرابوونی چەندین حاڵەتی دۆزینەوەی ئەو سندوقانە، دامەزراوەی میللیی پاراستنی ژینگەی بەرازیل، هاتە ناو بابەتەکەوە و سندوقەكانی کردەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت تەنها هەندێک لاستیکی دروستكراوی جۆرە دارێكە.

دانیشتووانی کەناراوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین سندوقیان لەو شێوەیە دۆزیوەتەوە، کە گومانیان كردووە ماددەیەکی شوێنەواریی کۆن بێت، یان چەند نهێنییەک لەو سندوقانەدا هەبێت.

یەکەمین سندوق لە هاوینی 2019دا لە کەنار دەریایەکدا دۆزرایەوە، دواتر گەیشتە دەست پسپۆڕانی ژینگە و شوێنەوارناسی، دەرکەوت سندوقەكە هەڵگری جۆرێک لاستیکە، کە لە جۆرێک درەختدا دەردەکرێت.

ئەو سندوقانەی لە کەناراوەکانی بەرازیلدا دۆزرانەوە لەناو کەشتییەکی سەربازیی ئەڵمانیدا بوون بەناوی “وێزەرلاند” و لە ساڵی 1944 لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە بۆردومان کراوە.

گەیشتنی ماددەکان بە کەناراوەکانی بەرازیل دوای 80 ساڵ پەیوەندی بە چەند هۆکارێکەوە هەیە، لەوانە جۆری ماددە لاستیکییەکە و هەروەها دەستکاریکردنی پاشماوەکانی جەنگ لەلایەن ئەو کەسانەوە کە لەناو دەریاکاندا بەدوای شوێنەوار و ماددەی بەنرخدا دەگەڕێن.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم: ڕۆژ بەڕۆژ قوربانیانی کۆرۆنا زیاتر دەبن

بابەتی دواتر

ئەو کۆمپانیایانە هەڵدەبژێردرێن کە 9 بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share