پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، خۆی و جێگرەکەی خانەنشین بوون و تەنها چەند رۆژی کەمی کارکردنیان ماوە.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بەهۆی ئەوەی تەمەنمان سەروو 60 ساڵانە خۆم و جێگرەکەم خانەنشین دەکرێین و تا 31 ی ئەم مانگە بەردەوامیی بە کارەکانمان دەدەین”.
وتیشی، “پێیان وتووم تا ئەو کاتەی کەسێکی دیکە وەک پارێزگار دەستنیشاندەکرێت لەسەر کارەکەم بەردەوام بم، بەڵام جێگرەکەم رۆژی پێنجشەممە دەستلەکاردەکێشێتەوە”.
بەپێی رێنماییە نوێیەکانی یاسای خانەنشینی، زیاتر لە 30 هەزار کەس لە دامودەزگاکانی هەرێم خانەنشین دەکرێن و کە ژمارەکیش لەوان لە پۆست و بەرپرسیارێتی باڵادان.