لە كەعبەی پیرۆز نوێژی بەكۆمەڵ كرا بێ ڕەچاوكردنی دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی.
دوای نزیكەی یەك ساڵ و نیو لە كەرەنتین و قەدەغەكردنی نوێژی بەكۆمەڵ بێ لەبەرچاوگرتنی دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی، لە حەرەمی مەككەی پیرۆز نوێژی بەكۆمەڵ ئەنجامدرا، بێ ڕەچاوكردنی دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی.
ئەنجامدانی نوێژ بێ ڕەچاوكردنی دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی دوای ئەوە دێت، كە حكومەتی سعودیە ڕێكارەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای كەمتركردووەتەوە.