یانه‌ی ئه‌ی سی میلان هه‌شته‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر هیلاس ڤیرۆنا ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد.
ئه‌مشه‌و شه‌ممه، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می کالچیۆ له یاریگای سان سیرۆ میوانداریی هیلاس ڤیرۆنای کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی (3-2) له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی هیلاس ڤیرۆنا له خوله‌که‌کانی حه‌وت و 24 له‌لایه‌ن جیانلوکا کاپراری و ئه‌نتۆنین باراکه‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌کانی میلان له خوله‌که‌کانی 59، 76، 78 له‌لایه‌ن ئۆلیڤێر جیرو، فرانک کیسی، کۆرای گونته‌ر (به‌هه‌ڵه) تۆمارکران.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی لازیۆ به ئه‌نجامی (3-1) بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد، گۆڵه‌کانی لازیۆ له خوله‌که‌کانی 64، 81، 90 له‌لایه‌ن چیرۆ ئیمۆبێلی، فیلیپی ئاندێرسۆن، سێرجی میلینکۆڤیچ ساڤیچهوه تۆمارکران، تاکه گۆڵه‌که‌ی نێراتزۆریش له خوله‌کی 12 له‌لایه‌ن ئیڤان پێریسیچه‌وه تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامه‌کان، میلان به کۆکردنه‌وه‌ی 22 خاڵ له پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی ئیتاڵیا به‌رده‌وامبوو، هه‌روه‌ها ئینته‌ر میلان به 17 خاڵ له‌پله‌ی سێیه‌مدا جێگیربوو.