كۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند و بەپێی ئەنجامەكەش ڕەوتی سەدر زۆرترین كورسی بەدەستهێناوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا جەلیل عەدنان سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان تەواوی ئەنجامەبەراییەكانی ھەڵبژاردنی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەنجامەکە شایەنی تانە لێدانە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وردبینی بۆ سێ هەزار و 681 وێستگە کراوە و دەرکەوتووە ئەنجامەکەی ھاوشێوەی ژماردنی ئەلکترۆنی بووە و خراوەتە سەر ئەنجامی بەرایی.

بەوتەی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران، تەواوی ئەنجامی ھەڵبژاردن بەراییە و شایەنی تانە لێدانە.

ناوی كاندیده‌ ده‌رچووه‌كان بخوێنەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share