شاژن واز لە خواردنەوە دەهێنێت

ئیلیزابێس-ی دووەم، شاژنی كۆچكردووی بەریتانیا

شاژنی بەریتانیا دەیەوێت بەتەواوی واز لە خواردنەوە كهولییەكان بهێنێت.

بەپێی میدیاكانی بەریتانیا، بڕیارەكەی ئەلیزابێس-ی دووەم، شاژنی بەریتانیا بەهۆی خواستیەتی لەسەر یادكردنەوەی تێپەڕبوونی 70 ساڵ بەسەر وەرگرتنی پۆستەكەی بە تەندروستییەكی باشەوە، سەرەڕای هەندێك ڕێنوێنی و هۆشداری لەلایەن پزیشكانەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل) پزیشكان ڕێنوێنی شاژنیان كردووە بە كەمكردنەوەی خواردنەوەی كهولی وەك یەكێك لە ڕێگاكان بۆ هەستكردن بە تەندروستییەكی باش لە ڕۆژانی هاویندا (یادكردنەوەی ساڵانەكە لە هاویندا ئەنجامدەدرێت).

ڕۆژنامەكە ئاماژەشیداوە بەوەی شاژن دەتوانێت بەر لە نانی ئێوارە بڕێكی كەم لە مارتینی بخواتەوە، هەروەها پەرداخێك لە خواردنەوە كهولییەكان لە ئێوارەدا، بەڵام ئەلیزابێس خواستی خۆی لەسەر وازهێنانی تەواوی لە كهول نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

عێراق تەواوبوونی پرۆژەی بەستنەوەی كارەبا لەگەڵ كەنداو و ئوردن ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

مایکرۆسکۆپەکەی چارلس داروین دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە.. تەمەنی 200 ساڵە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share