مایکرۆسکۆپەکەی چارلس داروین دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە.. تەمەنی 200 ساڵە

ئەو مایکرۆسکۆپەی چارلس داروینی زانای سروشتناسی و جیۆلۆجیستی بەریتانی، کە لیۆناردی کوڕی پاراستوویەتی و ماوەی نزیکەی 200 ساڵە لەلایەن خێزانەکەیانەوە پارێزراوە، لە مانگی کانونی یەکەمدا دەخرێتە زیادکردنێکی ئاشکراوە و چاوەڕێدەکرێت نرخەکەی بگاتە 480 هەزار دۆلار.

خانەی کریستیز بۆ خستنەڕووی کاڵاکان دەڵێت، ئەو مایکرۆسکۆپەی چارلس داروین لەلایەن کۆمپانیای کاری-یەوە لەساڵی 1825 دروستکراوە، ئەوە یەکێکە لەو شەش مایکرۆسکۆپەی داروین بەکاریهێناوە.

مێژووی دروستکردنی ئەو مایکرۆسکۆپە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ساڵانەی کە داروین سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بووە لە زیندەوەر و ڕووەکە دەریاییەکانی وەک مەرجان، شەقایقی دەریای و زیندەوەرەکانی دیکە.

بڕیارە لە 15ی کانونی یەکەمدا خانەی کریستیز ئەو مایکرۆسکۆپەی چارلس داروین پیشانبدات، نرخی دیاریکراوی لەنێوان 250 هەزار بۆ 350 هەزار پاوەنددا دەبێت، کە دەکاتە 340 دۆلار بۆ 480 دۆلاری ئەمریکی.

بابەتی پێشتر

شاژن واز لە خواردنەوە دەهێنێت

بابەتی دواتر

بنزیمە و هالاند باشترینی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share