كۆمسیۆن: 95%ی وێستگەكان جیاكردنەوە و ژماردنی دەستییان بۆكراوە

لە كۆی 3681 وێستگەی سڕكراو، جیاكردنەوەی دەستی بۆ 95%یان كراوە، وەك ئەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەیڵێت.

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عێراق ڕایگەیاند، تائێستا جیاكردنەوە و ژماردنی 95%ی كۆی ئەو وێستگانە تەواوكراوە كە ژمارەیان سێ هەزار و 681 وێستگەیە.

وتیشی، “كۆی سكاڵاكان گەیشتووەتە 356، دووانیان سوورن”.

“ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی هاوتابووە لەگەڵ ئەنجامی ئەلیكترۆنی، ئەم كارەش بە ئامادەبوونی چاودێری لایەنەكان و چاودێرە نێودەوڵەتییەكان بەڕێوەچوو”، عیماد وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجامی ئەو وێستگانە دەخرێنە پاڵ ئەنجامە بەراییەكانی دیكە.

سەبارەت بە سكاڵاكانیش، بەپێی وتەی ئەو ڕاگەیاندنكارەی كۆمسیۆن نزیكەی 85%ی سكاڵا زەرد و سەوز و سوورەكان یەكلاكراونەتەوە و بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیارانی پێدەردەچێت.

یەكشەممەی هەفتەی ڕابردوو 10ی تشرینی یەكەم هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، تائێستا كۆمسیۆن تەنها ئەنجامی بەرایی ڕاگەیاندووە بەهۆی یەكلانەبوونەوەی ئەنجامی تەواوی وێستگەكان.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری سلێمانی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستدەکەین بە دابەشکردنی نەوت

بابەتی دواتر

عێراق تەواوبوونی پرۆژەی بەستنەوەی كارەبا لەگەڵ كەنداو و ئوردن ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی هەرێم ئامادەنین گرێبەستەکانیان بدەن بە وەزارەتی نەوتی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی هەرێم ئامادەنین گرێبەستەکانیان بدەن بە وەزارەتی نەوتی عێراق تاکو پێداچونەوەیان…
Total
0
Share