ڕۆیتەرز: عێراق ڕووبەڕووی وشكەساڵی دەبێتەوە

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بەدواداچوونی بۆ دۆخی ژینگەی عێراق و ئاووهەواكەی و سامانی ئاوی وڵاتەكە كردووە و پێشبینیدەكات، ساڵی 2023 عێراق ڕووبەڕووی وشكبوونەوە و وشكەساڵی ببێتەوە.

ئاژانسەكە لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، گۆڕانی ئاووهەوا و پیسبوونی ژینگە و دروستكردنی چەندین بەنداو لەسەر هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات، ڕێژەی خوێیان لە ناوچەكانی زۆنگاوی چبایش لە باشووری عێراق زیادكردووە.

دانیشتووانی ناوچەكە بە ئاژانسەكەیان ڕاگەیاندووە، گامێشەكانیان بەهۆی سوێریی ئاوەوە نەخۆشكەوتوون و بەشێكیان مرداربوونەتەوە. یەكێك لە خاوەن گامێشەكان ڕایگەیاندووە، ناچارە ئاوی شیرین بۆ گامێشەكانی بكڕێت كە ژمارەیان بیست سەرن.

جاسم ئەسەدی شارەزای ژینگە كە خەڵكی ناوچەكەیە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، “بارودۆخەكە وای لە سیستمە ژینگەییەكە كردووە ناهاوسەنگ بێت، ئەوەش فرەچەشنیی بایۆلۆجی و هۆكانی ژیان دەخاتە مەترسییەوە”.

شارەزایەكی تر كە باسی كێشەكەی بۆ ئاژانسەكە كردووە، كریستۆڤەر چوفۆ پزیشكی ڤێتێرنەریی فەرەنسییە، ئەو توێژینەوەیەكی لەسەر زۆنگاوەكان كردووە و دەڵێت، “تا ئاوی زۆنگاوەكان كەمترببێتەوە، ڕادەی خوێ و سوێربوونی خاك زیاتردەكات، بەوەش گامێشەكان كەمتر ئاودەخۆنەوە و شیری كەمتر بەرهەمدەهێنن”.

هاوكاتی سوێربوونی خاك، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی عێراق لە ئەنجامی قەتیسبوونی گەرمای هەسارەی زەوی، گرفتی سوێربوونی خاك زیاتر دەكات وەك ئاژانسەكە دەیخاتەڕوو.

كێشەیەكی تر كە ڕووبەڕووی سامانی ئاوی عێراق بووەتەوە، پیسبوونیەتی بە پاشماوە و خاشاك و حكومەت دەڵێت، “پێنج ملیۆن مەتر سێجا ئاوی زێراب و ئاوەڕۆكان ڕاستەوخۆ دەڕژێتە ڕووباری دیجلەوە”.

جگە لەوانەش، وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق جەختدەكاتەوە كە بەهۆی دروستكردنی بەنداو و گرتنەوەی ئاوەوە، ڕێژەی ئەو ئاوەی لە توركیا و ئێرانەوە دێتە عێراق، هاوینان 50% كەمدەبێتەوە، بۆیە ئاژانسەكە پێشبینی دەكات ساڵی 2023 عێراق ڕووبەڕووی وشكەساڵی و وشكبوونەوە ببێتەوە.

بابەتی پێشتر

دوای گواردیۆلا کێ دەبێتە ڕاهێنەری مان سیتی؟

بابەتی دواتر

لە هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها بەفری لێباریوە.. بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی گرینلاند باری

گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا تەنها بە توانەوەی بەستەڵەكەكانەوە نەوەستا، كەشوهەوای دوورگەی گرینلاندیشی گۆڕیوە، بەشێوەیەك، بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی…
Total
0
Share