دوای گواردیۆلا کێ دەبێتە ڕاهێنەری مان سیتی؟

بەپێی زانیاریی میدیاکانی بەریتانیا، برێندان ڕۆجەرزی ڕاهێنەری یانەی لیستەر سیتی لەداهاتوودا جێگەی پێپ گواردیۆلا دەگرێتەوە.

وەک ئاشکرایە، گواردیۆلا لە یانەی مانچستەر سیتی تاوەکو 2023 بۆندی واژووکردووە و بەردەوامدەبێت، لەدوای ئەو وادەیە بەئەگەرێکی زۆرەوە ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات، لەبەر ئەو هۆکارە ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ پێشبینی ئەو ڕاهێنەرە دەکات کە جێگەی دەگرێتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، برێندان ڕۆجەرز، ڕاهێنەری یانەی لیستەر سیتی سەرنجی بەرپرسانی سیتیزنی ڕاکێشاوە، توانیویەتی دووجار لیستەر بگەیەنێتە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و ناسناوی جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا بەدەستبهێنێت.

ڕۆجەرز تەنها خەونی مان سیتی نییە، بەڵکو خاوەنداریەتی نوێی یانەی نیوکاسڵ، بڕیارە هەوڵەکانیان بۆ دابینكردنی دەستپێبکەن.

بابەتی پێشتر

لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی بکوژی کارمەندەکەی دەروازە ستی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ڕۆیتەرز: عێراق ڕووبەڕووی وشكەساڵی دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share