وەزیری ناوخۆی بەریتانیا: رێوشوێنەکانی سنووردارکردنی کۆچبەری هێشتا لەژێر پێداچوونەوەدان

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات، هێشتا پێداچوونەوە بە ڕێوشوێنەکانی سنووردارکردنی کۆچبەری بەردەوامە.

جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سکای نیوزی بەریتانی رایگەیاند، “هێشتا پێداچوونەوە بە ڕێوشوێنەکانی سنووردارکردنی کۆچبەری بەردەوامە و دەبێت کۆچی یاسایی سنووردار بکرێت و کۆچی نایاساییش نەمێنێت”.

بەگوێرەی راگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە وەزیری نوێی ناوخۆ ئەمڕۆ لە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمۆنەکان ئاماژە بەوە دەکات، تا ئێستا نەیانتوانیووە کۆنترۆڵی پرسی کۆچبەری بکەن و چەند رێوشوێنێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو پرسەش دەخاتەڕوو.

بڕیارە مانگی داهاتوو، ڕیشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، دەرئەنجامەکانی پێداچوونەوەکە بخاتەڕوو لەگەڵ وردەکارییەکانی پەیماننامەی نوێ لەگەڵ وڵاتی ڕواندا و یاسای فریاگوزاری بۆ ئەوەی کۆچبەران بتوانن ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکرێن.

پێشتریش فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی ئاشکرایکردبوو کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ملیۆنێک کەس گەیشتوونەتە بەریتانیا.

بابەتی پێشتر

کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا

بابەتی دواتر

وەزیری پێشمەرگە دەستی بە کارەکانی کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share