بەریتانیا و ئوسترالیا رێککەوتنێکی نوێی بەرگری واژو دەکەن

بەریتانیا و ئوسترالیا لە کانبێرا، واژوکردنی رێککەوتنێکی نوێی بەرگرییان راگەیاند، کە رێگە بەهەردوو وڵات دەدات، زانیاریی سەربازی ئاڵوگۆڕ بکەن.
بەریتانیا و ئوسترالیا “رێککەوتنی ناوەندی هێزەکان” یان واژوکرد کە رێگە بە هێزەکانی هەردوو وڵات دەدات لە وڵاتانی یەکتردا پێکەوە کاربکەن و زانیاریی سەربازی ئاڵوگۆڕ بکەن، بەپێی وتەی وەزیری بەرگریی بەریتانیا گرانت شاپس و وەزیری بەرگریی ئوسترالیا ریچارد مارڵز.
شاپس و مارلز لە میانی مەراسیمێکدا کە لە پەرلەمانی کانبێرا بەڕێوەچوو، رێککەوتنەکەیان واژو کرد.
مارلێس دوای واژوکردنی گرێبەستەکە بە رۆژنامەنووسانی وت، “لەگەڵ ئاڵۆزتربوونی جیهان، پێویستە هاوبەشییەکانمان زیادبکەین، ئەو رێککەوتنانەی ئەمڕۆ گەرەنتی ئەوە دەدات کە ئەگەر هەڕەشەکان سەرهەڵبدەن، هەردوولا پابەند دەبن بەوەی هاوکاری یەکتر بن و راوێژ بە یەکتر بکەن”.
بابەتی پێشتر

چوارچێوەی هەماهەنگی: پێویستە هەمووان پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بن

بابەتی دواتر

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share