ڤیدیۆ.. پیاوێک لە چین دەکرێتە کیسی تەرمەوە لەکاتی بەخاکسپاردنیدا دەردەکەوێت زیندووە

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هاوڵاتییانی شەنگەهایی چینەوە بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت تیمی بەخاکسپاردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەکاتی ئامادەکاری بۆ بەخاکسپاردنی تووشبوویەک بۆیاندەردەکەوێت زیندووە و بەهەڵە کراوەتە کیسەکەوە.

بەپێی ڤیدیۆکە ژمارەیەک لە ئەندامانی تیمی بەخاکسپاردنی تووشبووانی کۆرۆنا دوای ئەوەی دەیانەوێت جەستەیەک بەخاکبسپێرن کە ئامادەکراوە لەناو کیسێکی تایبەت بۆ ئەوانەی بە کۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن و مۆری گیانلەدەستدانی لەلایەن تەندروستیی شەنگەهایەوە لێدراوە، دەبینن هێشتا جەستەکە دەجوڵێت و گوێیان لە دەنگی دەبێت.

لە ڤیدیۆکەدا دەنگی یەکێک ئەندامانی تیمەکە دێت کە بە هاوڕێکەی دەڵێت، “دەبینیت؟ ئەو هێشتا لەژیاندایە، کیسەکە دامەخەرەوە”.

ئەو کەسەی گرتە ڤیدیۆییەکەی تۆمارکردووە دەڵێت، “چۆن دەکرێت ئەوە ڕووبدات؟! ئەو کەسەیان لەناو کیسی تایبەت بە مردووان و بە خاکسپاردندا داناوە بەڵام ئەو زیندووە، ئەوە کارێکی نابەرپرسیارانەیە”.

ئەو گرتە ڤیدیۆیە توڕەیی و ناڕەزاییەکی زۆری لەناو دانیشتووانی شەنگەهایدا دروستکردووە کە ئێستا بەڕێژەیەکی بەربڵاو کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە بەجۆرێک لەسەرەتای پەتاکەوە تائێستا بەوجۆرە نەبووە، ڤیدیۆکە زیاتر لە سێ ملیۆن بینەری لە تۆڕی “ویبۆ”ی چینی تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆزێف بۆرێڵ: گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەئێستادا لەهەر کاتێکی دیکە پێویستترە

بەرلە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا، جۆزێف بۆرێڵ نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پابەندبوون بە…
زیاتر ببینە

بەریتانیا پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکان نیشتەجێ دەکات

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان، پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکاندا جێگیربکات. رۆبێرت جێنریک وەزیری کۆچ…
Total
0
Share