ئەو کارامەییانە چین پێویستە هەموو منداڵێک پێش تەمەنی 10 ساڵی فێربکرێن؟

رۆژنامەیەک لیستی ئەو کارامەییانەی بڵاوکردووەتەوە کە پێویستە منداڵان پێش تەمەنی 10 ساڵی فێربکرێن و رایدەگەیەنێت، “فێرکردنی ئەو کارامەییانە وایان لێدەکات زیاتر بەرپرسیار بن”.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، “پەروەردەکردنی منداڵ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قورستر دەبێت، ئەمەش پێویستی بە گرنگیدانی زیاتری دایک و باوک هەیە بۆ ئەوەی تەندروستی جەستەیی و دەروونی منداڵەکانیان بپارێزن، هاوکات بە فێرکردنی چەند کارامەییەک دەکرێت ئەو منداڵانە لە داهاتوودا بەرپرسیارێتی ژیانی خۆیان هەڵبگرن”.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکە پێویستە دایکان و باوکان منداڵەکانیان فێری توانای دروستکردنی پەیوەندیی بکەن و دەبێت منداڵ فێر بکرێت کە چۆن بە ڕوونی هەستی خۆی دەردەبڕێت و زۆرباش گوێ دەگرێت، هەروەها توانای چارەسەرکردنی کێشەکان و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە یەکێکیترە لەو کارامەییانەی کە دەبێت فێری منداڵ بکرێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەڕێوەبردنی کات، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و هاوسۆزی سێ چەمکی گرنگن بۆ داهاتووی هەموو منداڵێک، چونکە رێکخستنی کات یارمەتی منداڵان دەدات فێربن چۆن ئەرک و ڕۆژەکەیان ڕێکبخەن، بەرپرسیارێتی و دەربڕینی هاوسۆزیش دەبێتە هۆی فێربوونی چۆنیەتی گرنگیدان بە کەلوپەلەکانیان و تەواوکردنی کارەکانی ماڵەوە و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی کەسانی دیکە.

راپۆرتەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە، پێویستە منداڵان فێری شارەزایی سەرەتایی لە چێشتلێنان بکرێن وەک دروستکردنی ساندویچ، کوڵاندنی هێلکە، یان ئامادەکردنی ژەمێکی سەرەتایی، هەروەها دەبێت منداڵان بە بنەماکانی پارە و پاشەکەوتکردن و خەرجکردن بناسێندرێن چونکە یارمەتیان دەدات لە بەهای پارە و چۆنیەتی دەستکەوتنی تێبگەن.

لە کۆتاییشدا دەڵێت، پێویستە منداڵان بە بارودۆخی فریاگوزاری سەرەتایی ئاشنابن و فێری ئەوە بکرێن کە چۆن وەڵامدانەوەیان دەبێت لە دۆخی نائاساییدا، وەک بەکارهێنانی فریاگوزاری سەرەتایی لەکاتی برینداربوونێک سووک یان زانینی چۆنیەتی پەیوەندیکردن بە خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکانەوە، هاوکات ئاماژە بە گرنگترین خاڵیش دەکات و رایدەگەیەنێت دەبێت منداڵان فێربکرێن کە پاشەکشە و شکست بەشێکە لە ژیان.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوە لەبارەی ماوەی كاركردن بە پاسپۆرتی جۆری A دەدرێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: هێڵی گەرمی 104 كەوتەوە كار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share