چین یەك ملیۆن ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا دەداتە عێراق

سبەی دەگاتە فڕۆكەخانەی بەغداد

حكومەتی چین بڕیاریدا یەك ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا بداتە عێراق.

شۆڕش خالید، باڵیۆزی عێراق لە چین ڕایگەیاند، حكومەتی پەككین بڕیاریداوە كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی سینۆفارم-ی دژ بە كۆڤید-19 بە بڕی یەك ملیۆن ژەم ببەخشێتە عێراق.

وتیشی، “كاروانەكە سبەی دەگاتە فڕۆكەخانەی بەغداد”.

بەپێی وتەی باڵیۆزەكەی عێراق، كۆی بەخشینەكانی چین بۆ عێراق لە ڤاكسین گەیشتوونەتە ملیۆنێك و 750 هەزار ژەمە ڤاكسین.

باڵیۆز سەرەڕای نیشاندانی سوپاسگوزاریی كۆماری عێراق بۆ هاوتا چینییەكەی، ئاماژەی بەوەشكرد كە هاریكارییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو هۆكاربوون بۆ بەهێزكردنی توانای عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنادا.

بابەتی پێشتر

دەتەوێت لە چەند خولەكێكدا میزاجت باشبكەیت؟ یەكێك لەم 9 خواردەمەنییە بخۆ

بابەتی دواتر

نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كازمی: ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاستگۆیانە بن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: لە چ ماددەیەكی دەستووردا هاتووە 90 رۆژ جارێك مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچە وەربگرن؟

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مەبەستمانە پرسی مووچە لە ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد جیابكەینەوە و دەشڵێت،…
Total
0
Share