ئه‌مشه‌و گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ده‌ستیپێکرد، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له بوروسیا پارک یه‌کسانبوونێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رانبه‌ر بوروسیا مونشنگلادباخ تۆمارکرد.
له یارییه‌کی گرنگی کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا، یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخ میوانداری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی کرد و به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌که‌ی لێبرده‌وه.
له تایمی یه‌که‌مدا شاهانه‌ی مه‌درید به‌هێز ده‌رکه‌وت و کۆنتڕۆڵی ناوه‌ندی یاریگا و زۆرینه‌ی ساته‌کانی کرد، به‌ڵام له کردنه‌وه‌ی گرێی گۆڵدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، تاوه‌کو له خوله‌کی 33 مارکۆس تورام گۆڵی پێشکه‌وتنی بۆ یانه‌ی خانه‌خوێ تۆمارکرد و ئه‌و تایمه به‌و ئه‌نجامه کۆتاییهات.
له تایمی دووه‌مدا هه‌مان سینارۆی تایمی یه‌که‌م دووباره‌بووه‌وه، ڕیاڵ مه‌درید گوشاری بۆ یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که دروستکرد، به‌ڵام له خوله‌کی 58 و به سودوه‌رگرتن له هاتنه‌پێشی پێکهاته‌ی زێدان، مارکۆس تورامی فه‌ره‌نسی گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی دووه‌می بۆ بوروسیا مونشنگلادباخ تۆمارکرد.
له کاتێکدا چاوه‌ڕوانی شکستی دووه‌می یانه‌ی شاهانه ده‌کرا، له کۆتا ساته‌کاندا (خوله‌کی 87) که‌ریم بنزیمه گۆڵی یه‌که‌می مێره‌نگی و وزه‌به‌خشی تۆمارکرد، له خوله‌کی زیادکراویشدا (94) کاسیمێرۆی به‌رازیلی گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ی تۆمارکرد و و یارییه‌که به یه‌کسانبوون (2-2) کۆتاییهات.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که‌ی ئه‌مشه‌و، یانه‌ی شاهانه له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی گروپه‌که‌یدا خۆی گرته‌وه، هه‌روه‌ها مونشنگلادباخ چووه پله‌ی دووه‌م و شاختار یه‌که‌م و ئینته‌رمیلان سێیه‌م.
له یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌رکه‌وتنی به‌رانبه‌ر ڕێدبول سالزبۆرگی نه‌مسایی تۆمارکرد.
هه‌ردوو یانه ئینگلیزییه‌که‌ش، مانچسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوڵ توانیان به‌سه‌ر یانه‌کانی مارسیلیا و میتیلانددا سه‌ربکه‌ون.
ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کانی ئه‌مشه‌و:
لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ 2-1 بایرن میونشن
شاختار دۆنستیک 0-0 ئینته‌رمیلان
ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید 2-3 ڕێدبول سالزبۆرگ
بوروسیا مونشنگلادباخ 1-2 ڕیاڵ مه‌درید
پۆرتۆ 0-2 ئۆڵۆمپیاکۆس
مارسیلیا 3-0 مانچسته‌ر سیتی
لیڤه‌رپوڵ 0-2 میتیلاند
ئاتالانتا بێرگامۆ 2-2 ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام