ئەنچیلۆتی ترسی لە پێكانی یاریزانەكانی هەیە

تیتی ڕاهێنەری بەرازیل بەڵێنی بە ئەنچیلۆتی داوە لە یارییەكەی پاراگوای پشت بە یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید نەبەستێت.

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەكاری دەكات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەتلەتیك بلباو لە قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا.

ئەو یارییە 24 كاتژمێر پاش یارییەكەی بەرازیل و پاراگوای بەڕێوەدەچێت كە ئەویش یەكێكە لە ڕكابەرییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال.

بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، تیتی ڕاهێنەری بەرازیل بەڵێنی بە ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید داوە كە یاریی بە ڤینیسیۆس و كاسمیرۆ و رۆدریگۆ نەكات تا زۆر پێویست نەبێت.

هەرچی میلیتاوی بەرگریكاریشە خۆی بەهۆی كەڵەكەبونی كارتە زەردەكانییەوە لە یارییكردن بێبشەبووە و گەڕاوەتەوە بۆ ئیسپانیا.ز

بابەتی پێشتر

سەرۆكی پارتی دەیەوێت خزمەت بە پرۆسەی سیاسیی عێراق بكات

بابەتی دواتر

لامپارد بوو بە ڕاهێنەری ئیڤەرتۆن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن دڵنیایە لە کڕینی هالاند

یانەی بایرن میونشن یەکێکی دیکەیە لە یانە خوازیارەکانی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و دڵنیان ساڵی…
Total
0
Share