وتەبێژی هاوپەیمانی كوردستان: كورسییەكی دیكەمان لە موسڵ بەدەستهێناوە

وتەبێژی هاوپەیمانی كوردستان لە موسڵ ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو داتا و ژمارانەی كۆیانكردوونەتەوە و ڕادەستی كۆمسیۆنیان كردووە كاندیدێكی دیكەی هاوپەیمانی دەنگی پێویستی بۆ دەرچوون لە بازنەكەی بەدەستهێناوە.

غەیاس سورچی، وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە موسڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە بازنەی چوار لە پارێزگای نەینەوا كە دەكەوێتە ڕۆژئاوای شاری موسڵ، كاندیدێكیان زیاتر لە شەش هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە ئەنجامە بەراییەكاندا كە دوێنێ كۆمسیۆن بڵاویكردەوە 3200 دەنگی بۆ ئەژماركراوە.

وتیشی، “كۆمسیۆنمان ئاگاداركردەوە و ئەوانیش داوای ئەو پسوڵانەیان كرد كە لە وێستگە و ناوەندەكان دراوەتە نوێنەر و چاودێری لایەنە سیاسییەكان”.

بەوتەی ئەو سەرەڕای ئەوەی هەندێك لە پسوڵەكانیان بەدەستنەگەیشتووەتەوە و هەندێك لە چاودێرەكانیش دڕاندویانە، تەنها بەو پسوڵانەی گەیشتووەتە پێیان كاندیدەكەیان (عەزیزە عەبدولعەزیز) جگە لە دەنگی هێزە ئەمنییەكان 3900 دەنگی هەبووە، كە زیاترە لە ژمارەی دەنگەكانی ئەو كاندیدە ژنەی بردنەوەی ڕاگەیەنراوە.

بەپێی ئەو ئامارەی دوێنێ لەلایەن كۆمسیۆنەوە بڵاوكرایەوە زوڵەیخا ئەلیاس كاندیدی توركمان 3646 دەنگی هێناوە، عەزیزە عەبدولعەزیز-ی كاندیدی هاوپەیمانی 3241 دەنگی هێناوە.

وتەبێژەكەی هاوپەیمانی كوردستان ڕوونیشیكردەوە، ئەمڕۆ پسوڵەكانیان گەیاندووەتە ئۆفیسی موسڵی كۆمسیۆن و ئەوانیش ڕەوانەی بەغدادی دەكەن، بڕیاریشە لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا بە فەرمی وەڵامیان بدرێتەوە.

دوپاتیشیكردەوە، “نامەوێت ئەنجام ڕابگەیەنم تا ئەنجامی فەرمی كۆمسیۆن دەردەچێت، بەڵام بەڵێ بەدڵنیاییەوە ئێمە لە موسڵ خاوەن سێ كورسین”.

بەپێی ئەو ئەنجامەش بێت ژمارەی كورسییەكانی هاوپەیمانی كوردستان بۆ 18 كورسی بەرزدەبێتەوە.

ئەنجامی بەرایی بازنەی چواری موسڵ وەك ئەوەی كۆمسیۆن بڵاویكردووەتەوە:

بابەتی پێشتر

پێشمەرگەیەكی دێرین لە نەجەف پلەی یەكەمی هەڵبژاردن بەدەستدەهێنێت

بابەتی دواتر

كۆژانی ژنانی میدیاكار دەكرێت بە كورتە فیلم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: كەسێك دەستگیركرا كەلوپەلی لەنێو چەندین ئۆتۆمبێلدا دزیوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، كەسێك دەستگیركرا كەلوپەلی لەنێو چەندین ئۆتۆمبێلدا دزیوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر كوژرانی ئەفسەرەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، ئەفسەرێكیان لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراوە و گیانیلەدەستداوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share