له کاتێکدا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی کیلیان مباپێ ده‌دات، به‌ڕێوبه‌رانی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان هه‌وڵده‌ده‌ن زینه‌دین زێدان دابینبکه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌کان، به‌ر له کلاسیکۆ په‌یوه‌ندی نێوان زینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری فه‌ره‌نسی و یانه‌ی شاهانه به‌ره‌و خراپبوون ڕۆیشتووه، ته‌نانه‌ت کار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رانی پاریس له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی شێخ ناسڕ خلێفی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌که‌دا به‌ستووه و نزیکبوون له ڕێککه‌وتن.
سه‌رۆکایه‌تی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه کێشه‌ی کارگێڕییان له‌گه‌ڵ تۆماس توخێلی ئه‌ڵمانی هه‌یه و له ئێستادا به‌دوای شوێنگره‌وه‌یه‌کی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێن، که بتوانێت له ساڵانی داهاتوو به پێکهاته‌ی ئێستاوه نازناوه ئه‌وروپییه‌کان بچنێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان زێدان و ئیداره و یاریزانانی یانه‌ی شاهانه ئاساییبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕۆژنامه‌نوسانی ئیل شیرینگیتۆ به‌دووریان نه‌زانیوه، له حاڵی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌دا، وه‌رزی داهاتوو “زیزۆ” بڕیارێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو بدات و په‌یوه‌ندی به پاریس سانت جێرمانه‌وه بکات.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه پۆرتاڵی دۆن بالۆنی ئیسپانی ئاماژه‌ی به خه‌ونێکی دیکه‌ی پاریسییه‌کان کردووه، که ئه‌ویش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیه، به‌هه‌مان شێوه‌ی که‌یسی زێدان ئاماژه‌یان به په‌یوه‌ندیبه‌ستنی نێوان ئه‌فسانه‌که و لیۆناردۆی به‌ڕێوبه‌ری پاریس کردووه.