گەنجێک بە تەقەی خۆشی خۆی کوشت

لەکاتی ئاشکرابوونی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکانی هەڵبژاردندا لە قەزای سۆران، بەشێک لە لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتنە سەر شەقامەکان و تەقەی خۆشییان کرد، لەوکاتەدا گەنجێک کە تەقەی خۆشی كردووە، فیشەکێک بەرخۆی کەوتووە و گیانیلەدەستداوە.

کەسوکاری گەنجەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستایان ڕاگەیاند، “کوڕەکەمان لەکاتی تەقەکردندا توانای ڕاگرتنی چەکەکەی نەبووە و فیشەکێک بەر سینگی کەوتووە و پاشان گیانیلەدەستداوە”.

هەروەها پۆلیسی سۆران بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕوونیکردەوە، “گەنجەکە ناوی (جەمیل زۆراب) و تەمەنی 22 ساڵ بووە و لەکاتی تەقەی خۆشیدا بریندار بووە و پاشان گیانیلەدەستداوە”.

دوای ئاشكرابوونی ئەنجامی بەشێک لە بازنەکان لە سۆران و شەقڵاوە و هەولێر، تەقەی خۆشی کرا، لەکاتێکدا قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاندبوو، “هەرکەس تەقەی خۆشی بکات، دەستگیردەکرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

قائانی لە بەغدادە

بابەتی دواتر

وێنە.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share