زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن، که گۆڵی دووه‌می فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر ئیسپانیا (ئۆفساید)ه، بێگومان ئه‌م بۆچوونه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که له ساتی ئاڕاسته‌کردنی تۆپدا کیلیان مباپێ که‌وتووه‌ته داوی ئۆفسایده‌وه.
سێرجیۆ بوسکێتس ده‌ڵێت، “کیلیان هێڵی ئۆفسایدی تێپه‌ڕاندبوو، داوه‌ر پێیوتین، ئیریک گارسیا هه‌وڵیداوه یاری به تۆپه‌وه بکات و ئاڕاسته‌ی بگۆڕێت، به‌ڵکو به‌ر تۆپ که‌وتووه، بۆیه ئۆفساید نییه، به‌ڵام کیلیان له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌که‌وه له ئۆفسایددا بوو ئه‌وه‌ش هیچ گۆڕانکارییه‌ک دروستناکات.
یاسای نوێ چی ده‌ڵێت؟
به‌پێی یاسا کارپێکراوه‌کانی سه‌رده‌می ڕابردوو، گۆڵه‌که ئۆفسایده، چونکه له چرکه‌ساتی ئاڕاسته‌کردنی تۆپدا مباپێ هێڵی ئۆفسایدی تێپه‌ڕاند، به‌رگریکار به‌ر تۆپ بکه‌وێت یان نا له‌و حاڵه‌ته‌دا هیچ جیاوازییه‌کی دروستنه‌ده‌کرد.
به‌ڵام به‌پێی گۆڕانکارییه نوێیه‌کان، ئه‌گه‌ر به‌رگریکار هه‌وڵی گۆڕینی ئاڕاسته‌ی تۆپ بدات و یاری پێوه‌بکات، حاڵه‌ته‌که به‌رده‌وامی پێده‌درێت، له‌به‌رئه‌وه‌بوو داوه‌ر سه‌رنجی خسته‌سه‌ر به‌ریه‌ککه‌وتنی گارسیا له‌گه‌ڵ تۆپ، نه‌ک پێگه‌ی مباپێ و به‌رده‌وامی به یارییه‌که‌دا و ئۆفسایدی ئه‌ژمارنه‌کرد.