(ڤیدیۆ) فه‌ره‌نسا ناسناوی یورۆ نه‌یشن لیگی به‌ده‌ستهێنا

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ یاریی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی ئیسپانیا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌ ئالیانز ستادیه‌م له‌ شاری تۆرینۆ یاریی کۆتایی “نه‌یشن لیگ”ی به‌رامبه‌ر ئیسپانیا ئه‌نجامدا، پێکهاته‌ی “لێس بلوس” به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد و جامه‌که‌ی به‌رزکرده‌وه‌.

گۆڵه‌کانی فه‌ره‌نسا له‌ خوله‌که‌کانی 66 و 80 له‌لایه‌ن که‌ریم بنزیمه‌ و کیلیان مباپێوه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی ئیسپانیاش له‌ خوله‌کی 64 له‌لایه‌ن میکێل ئۆیارزاباله‌وه‌ تۆمارکرا.

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بۆ جاری یه‌که‌م له‌ مێژوویدا جامی یورۆ نه‌یشن لیگی به‌رزکرده‌وه‌، که‌ خولێکی ئه‌وروپی نێوده‌وڵه‌تی نوێیه‌، له‌ یه‌که‌م وه‌شانی خوله‌که‌دا پۆرتوگال ناسناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆیرێر ماگریگۆری دووچاری پێکانێکی قورس کرد و “تریلۆجی” لێبردەوە

ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرینی نێوان داستن پۆیرێری ئەمریکی و کۆنۆر ماگریگۆری ئێرلەندی ئەنجامدرا، پۆیرێر بە بڕیاری ناوبژیوانان بردنەوەی بەدەستهێنا. بەرەبەیانی…
Total
0
Share