کریستیانۆ مەتەڵی مێرکاتۆی 2022

یانە گەورەکان ڕەتی دەکەنەوە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن، لە هەمان کاتدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ مکوڕە لەسەر هەڵوێستەکانی و مانچستەر یونایتد ڕەت دەکاتەوە.

ئێنریکی سیریزۆ، سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە “El Partidazo de COPE”ی ڕاگەیاندووە، “من نازانم کێ بابەتی کریستیانۆ و ئەتلەتیکۆ مەدریدی وروژاندووە، بەڵام مەحاڵە پەیوەندی بە ئێمەوە بکات.”

لەلایەکی دیکەوە ئۆلیڤەر کان، سەرۆکی بایرن میونشن دەڵێت، “لەناوخۆی یانە بابەتی کریستیانۆ-مان تاوتوێ کرد، ئەو یەکێکە لە باشترینەکانی تۆپی پێ، بەڵام گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەی یاریزانەکە لە ئێستادا لەگەڵ فەلسەفەی ئێمەدا ناگونجێت.”

سەرچاوەکان بە سەرسامییەوە پرسیار دەکەن، لە کاتێکدا ئەتلەتیکۆ و بایرن لە هاوکێشەکە چوونەتە دەرەوە، کریستیانۆ بە نیازە پەیوەندی بە چ یانەیەکی بەشدار لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 21ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر لایپزیک ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share