تەندروستیی سلێمانی: هەر کەسێک ڤاکسین وەرنەگرێت ڕێگەی پێنادرێت لە شوێنە گشتییەکان کاربکات

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی ڤاکسینەوە ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند، ئەوانەی مەترسین بۆ تووشبوونی هاوڵاتییان ئەگەر ڤاکسین وەرنەگرن ڕێگەیان پێنادرێت لە شوێنە گشتییەکان کاربکەن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، داوای لە دەنگدەرانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن، ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن.

سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی وتی، “لەدوای هەڵبژاردنەوە ڤاکسین هەرچەندە ناکرێت بە ناچاری بەڵام ئەو کەسانەی لە شوێنە گشتییەکاندان و مەترسین بۆ تووشبوونی هاوڵاتییانی دیکە ئەگەر ڤاکسین وەرنەگرن ڕێگەیان پێنادرێت لە شوێنە گشتییەکان کاربکەن”.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ژمارەیەک ڕێنمایی خۆپارێزی بۆ دەنگدەران و کارمەندانی کۆمسیۆن لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان بڵاوکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەندامـ.ـی نێـ.ـرینەی بڕی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەنـ.ـدامی نێریـ.ـنەی بڕی کاری پێویستی بۆ ئەنجامدراوە. د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری…
Total
0
Share