لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی کانونی دووەم ئاماری شەو و ڕۆژی ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 104 کەس توشی کۆرۆنا بوون و سێ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە هەولێر 20 توشبوو، سلێمانی 22 توشبوو، دهۆک 59، گەرمیان دوو توشبوو و لە هەڵەبجەش توشبوویەک تۆمارکراون”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ مردن تۆمارکراوە یەکێک لە هەولێر و یەکێک لە سلێمانی و کەسێک لە گەرمیان بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: دوو ساڵە داوای 30 ئەمبوڵانسمان کردووە ئێستا 10 دانەیان بۆ دابینکردووین

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک ئەمبوڵانسی بەسەر بەڕێوەبەرێتییەکانی سنوورەکەیدا دابەشکرد، ئەمە لەکاتێکدا ماوەی دوو ساڵە داوای ئەو…
Total
0
Share