کۆنترۆڵی جۆریی هەرێم: ئەو دەرمانە هیندییەی باس لە ژەهراوی بوونی دەکرێت رێگەپێدانی فەرمیی هەبووە

کۆنترۆڵی جۆریی دەرمانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەو جۆرە دەرمانەی بەناوی “کۆڵد ئاوت” کە کۆمپانیایەکی هیندی بەرهەمی دەهێنێت و دەوترێت ژەهراوییە، مۆڵەتی فەرمیی هاوردەکردنی هەبووە.

لە راگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە بڵاویکردەوە، “دوای بەدواداچوونی وردی زانستی و پیشەییانەی خۆمان بۆ هاوڵاتییانمان روونیدەکەینەوە کەوا دەرمانەکە بە شێوەیەکی فەرمی هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە و هەڵسەنگاندنی تاقیگەیی بۆ ئەنجامدراوە و کارگەی بەرهەمهێن تۆمارکراوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان”.

ئاماژە بە پشکنینەکانی ئاژانسی بلومێرگ دەکات کە ئەنجامەکەی ژەهراویبوونی دەرمانی کۆڵد ئاوت پشتڕاستدەکاتەوە و دەڵێت، “ئەو نموونانەی کە ئاژانسی ( Bloomberg) لە راپۆرتەکەی ئاماژەی پێکردووە کە گوایە هەڵسەنگاندنی تاقیگەیی بۆ ئەنجامدراوە، تەنها لەشاری بەغداد وەرگیراون و لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا دەرمانەکە هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نەبووە”.

روونیدەکاتەوە کە بۆیە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی دەرمانەکە و پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییان ئەو بڕیارانەمان دەرکرد:

١-  راگرتنی مامەڵەکردن و بەکارهێنانی دەرمانەکە.

٢- راکێشانەوەی ( Recall)  هەموو ئەو ژمارە باجانەی کە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بوونیان هەیە.

٣- هەڵپەساردنی کارگەی بەرهەمهێنەر و راگرتنی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی کارگەکە تا دەرچوونی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان دڵنیایی تەواو دەداتە هاوڵاتییانمان لە کوردستان کە بەردەوام لە بەدواداچوونی ورد و زانستییانەدایە سەبارەت بەم بابەتە لە ناو دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان بە مەبەستی دابینکردنی دەرمانی سەلامەت و کوالێتیی بەرز و بنبڕکردنی دەرمانی بێ سەرچاوە و قاچاخ”.

بابەتی پێشتر

دێمبلی یەک فلس لە بەرشلۆنە خۆشنابێت

بابەتی دواتر

ئینریکی نێیماری کردووە بە ڕابەری پاریس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست…
Total
0
Share