یەكەم سەرۆك كۆماری ئێران كۆچی دواییكرد

ئەبولحەسەن بەنی سەدر، یەكەم سەرۆك كۆماری ئێران دوای شۆڕشی ئیسلامی كۆچی دواییكرد.

میدیای ئێران ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، بەنی سەدر لەتەمەنی 89 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی پاریس گیانی لەدەستداوە.

ئەبولحەسەن بەنی سەدر لەدوای سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1979 و ڕووخاندنی دەسەڵاتی شا و دامەزراندنی سیستمێكی كۆماری لەو وڵاتەدا، كرا بە یەكەم سەرۆك كۆماری ئێران، بەڵام لە ساڵانی سەرەتای جەنگی نێوان عێراق و ئێراندا لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیەوە بە ناپاكی تۆمەتباركرا و بەرەو فەرەنسا هەڵات.

دوای گەیشتنی بە پاریس، بەنی سەدر ماوەی چەند ساڵێك یەكێك دەبێت لە سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەدژی دەسەڵاتدارانی شۆڕشی ئیسلامی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارێكی تاڵیبانەوە مامۆستایانی زانكۆی كابول دەستلەكاردەكێشنەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان، گەنجێك كاندیددەكات بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆی كابول، مامۆستایانی زانكۆكە گەنجەكە بە “بێئەزموون” پێناسەدەكەن و دەستلەكاردەكێشنەوە. بەپێی…
زیاتر ببینە

ئێران: بەگەڕخستنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی بڕیاری پایتەختی وڵاتانی بەشداری ماوە

بەرپرسێكی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لایەنە بەشداربووەكانی وتووێژەكانی ڤیەننا دەربارەی سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی، لە ڕێككەوتنی كۆتایی نزیكدەبنەوە، بەڵام هەندێك…
Total
0
Share