وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەستنی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا یەک ملیۆن پێوەری تێپەڕاندووە و پرۆسەکەش بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ڕادەگیرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردووە، بەستنی پێوەری زیرەک ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە باشترکردنی دۆخی کارەبا و پرۆسەکە تاکاتێک کە هەموو هاوبەشانی کارەبا پێوەری زیرەکیان بۆ دەبەسترێت بەردەوام دەبێت.
بەپێی وەزارەتی کارەبا، تائێستا یەک ملیۆن پێوەری زیرەک بەستراوە و پرۆسەکەش بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن و 700 هەزار هاوبەشی دیکە بەردەوام دەبێت، بەڵام بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەستنی پێوەری زیرەک ڕادەگیرێت.