وەزارەتی ئەوقاف: ئەوانەی گۆڕی کریستییانەکانی کۆیەیان شێواند دەدرێنە دادگا

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی “دژی” شێواندنی گۆڕستانی کریستییانەکان لە شاری کۆیە، بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەوقافدا هاتووە، شەوی رابردوو لەلایەن کەسانی گێرەشێوێن لە شاری کۆیە و گۆڕستانی کریستییانەکان، ژمارەیەک کێل و قەبری کریستییانەکان شکێندراون.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، ئیدانەی ئەم کارە تێکدەرانە دەکەین، کە دژی مێژووی ھاوبەش و پێکەوەژیانی ئاینییە، داوا لە دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەزای کۆیە دەکەین، بەدواداچوون بکرێت و بکەرانی ئەم کارە ترسنۆکانەیە، دەستنیشانبکەن و دواتر رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

وەزارەتی ئەوقاف دەشڵێت، “کەسوکاری کۆچکردووان دڵنیادەکەینەوە، کە وەزارەتمان ھەموو گۆڕەکان وەک خۆی نۆژەندەکاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: باوەڕمان بە هاوبەشییەکی راستەقینەی پێکهاتەکانی کەرکوک هەیە

بەرپرسێکی یەکێتی لە کەرکوک رایگەیاند، “باوەڕمان بە هاوبەشییەکی راستەقینەی پێکهاتەکانی کەرکوک هەیە”. ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی…
زیاتر ببینە

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو: كاتی موزایه‌دات و ته‌سفیه‌ی حساباتی حزبی نیه‌

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پەیامێكی سەبارەت بە بارودۆخی كوردستان و خۆپیشاندانەكان بڵاوكردەوە. لە پەیامەكەیدا…
Total
0
Share