دوو کۆمپانیای ئیتاڵی و ئێرانی 37 مێگاوات کارەبا بۆ هەرێم بەرهەم دەهێنن

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم داوا لە دوو کۆمپانیای ئیتاڵی و ئێرانی دەکات، بە زوترین کار کارەکانی وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک تەواوبکەن، تا ببەسترێت بە کارەبای نیشتمانییەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە سەرەتای ساڵی داهاتوو وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک بەگەڕ دەخرێت و بە تۆڕی نیشتمانیی کارەبا دەبەسترێتەوە.

ئەمڕۆ شاندی کۆمپانیای ELC ئیتاڵی کە سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکات، سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمپانیای فارابیی ئێرانی جێبەجێکاری پرۆژەکە، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکە و چارەسەری گرفتە تەکنیکییەکانی خستوەتەڕوو.

هاوکات کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم داوای لە نوێنەرانی هەردوو کۆمپانیایەکە کردووە  بەزووترین کات پرۆژەکە تەواو بکرێت و لەکاتی دیاریکراودا وزەی کارەبای بەرهەمهێنراو بە تۆڕی نیشتمانیی کارەبا ببەسترێتەوە.

وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک بە دوو تۆرباینەوە توانایی بەرهەمهێنانی 37 مێگاوات کارەبای هەیە و وەک وەزارەتی کارەبا دەڵێت، پڕۆژەکە یەکێکە لە خاوێنترین و ژینگەپارێزترین وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا: بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ کارەبای بەردەوام دەدەینە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەنووسێک زانیاریی نەبیستراو لەبارەی ژیانی مێسی لە پاریس بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو نەخۆشخانەیەی تەرمەكەی ڕادەستنەدەكردەوە بە داخستن و پێبژاردن سزادراوە

ئەو نەخۆشخانەیەی بەهۆی نەدانی پارەوە تەرمی كۆچكردوویەكی تووشبوو بە كۆرۆنای ڕادەستی كەسوكارەكەی نەدەكردەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێرەوە بە…
Total
0
Share