ڕۆژنامەنووسێک زانیاریی نەبیستراو لەبارەی ژیانی مێسی لە پاریس بڵاودەکاتەوە

ڕۆژنامەنووس و نووسەر و پەیامنێری تۆڕی “بی بی سی سپۆرتس”، گیلیەم بالاگی زانیاریی نەبیستراو لەبارەی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتینەوە ئاشکرادەکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا بالاگی زانیاریی نەبیستراو لەبارەی مێسی و خێزانەکەی ئاشکرادەکات و دەڵێت، “کاریگەرییەکی ئەوتۆ لەسەر مێسی دروستنەبوو کاتێک وردەکاریی گرێبەستەکەی لە بەرگی سەرەکیی ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاوکرایەوە، ئاشکرابوونی ئەم بابەتە لە ئیسپانیا ساڵانێکی خایاند، بەڵام لە فەرەنسا تەنها بە دوو مانگ ئاشکرابوون، هەرچەندە زانیارییەکانیش بەتەواوی ڕاستنەبوون”.

بالاگی دەڵێت، “بابەتێکی دیکە وەک زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی وایە بۆ خێزانی مێسی، ئەویش بابەتی دەستکەوتنی نشینگەیەکی گونجاوە لە شاری پاریس، لە ئیسپانیا بابەتی دابینکردنی خانو، یاخود ڤێلایەک ئاسانە، بەڵام لە فەرەنسا بەوشێوەیە نییە و جۆر و حەزی خۆیان ئاشکراکردووە تاوەکو نشینگەیەکی گونجاویان بۆ تەرخاندەکرێت، سەرەڕای ئەوە لیۆ بەختەوەرە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر سیتی توانی گۆڵ تۆماربکات”.

یەکێکی دیکە لەو تەوەرانەی بالاگی هاوڕێی نزیکی مێسی ئاشکرایکردووە، جۆر و چۆنێتیی ڕاهێنانەکانی پاریسە، ڕۆژنامەنووسەکە دەڵێت، “یەکەم ڕۆژی مێسی لە پاریس، سباستیانۆ پۆچیتینۆی کوڕی ڕاهێنەر ناوچەی مەشقوڕاهێنانەکانی پیشاندا و ئەوە یاریزانەکەی دڵخۆشکرد، بەڵام ئامێری تایبەتیی دیکەیان پیشاندا لە بەرشلۆنە بینیبووی و هەرگیز بەکارینەهێنابوو، نەیدەزانی چۆن بەکاردەهێنرێت”.

مێسی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بە بۆندێکی بێبەرامبەر، لە یانەی بەرشلۆنەوە ڕوویکردە پاریس سان جێرمان، تاوەکو ئێستا تەنها گۆڵێکی لە خولی یانە پاڵەوانەکان تۆمارکردووە، لەشێوازی ژیانکردنی خۆی و خێزانەکەی هێشتا جێگیرنەبووە.

بابەتی پێشتر

دوو کۆمپانیای ئیتاڵی و ئێرانی 37 مێگاوات کارەبا بۆ هەرێم بەرهەم دەهێنن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share