(ڤیدیۆ) بایرن لە بەرلین لووتکەی بوندس لیگای لەدەستدا

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی یەکسانبوونی بەرامبەر یونیۆن بەرلین تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە “شتادیۆن ئان دێر ئالتن” بووە میوانی یانەی یونیۆن بەرلین، یارییەکەش بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی بایرن لە خولەکی 15 لەلایەن جۆشوا کیمیچەوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی یونیۆن بەرلین لە خولەکی 12 لەلایەن شیراڵدۆ بیکەرەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی بایرن میونشن ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 11 و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی بوندس لیگا جێگیر بوو، هەروەها یونیۆن بەرلین بە هەمان ژمارە خاڵەوە لە پلەی چوارەمدا جێگەی خۆی کردەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یوڤێ بە خاڵێکەوە لە ئارتیمۆ فرانکی گەڕایەوە

بابەتی دواتر

یاسای چاكسازی جێبەجێبكرێت دەرماڵەی مووچەخۆران دەبڕدرێت؟<br>ئێستا وردەكارییەكەی بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share