یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی خاوه‌نداریه‌تیی به‌هره‌یه‌کی ناوازه ده‌کات، شاره‌زایانی بواری تۆپی پێ پێیانوایه ده‌بێته مێسی نوێ.
دۆزه‌ره‌وه‌یه‌کی به‌هره‌دارانی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان به‌ناوی شابولاتا مۆربیدا، له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر پۆستێکی کردووه و ده‌ریخستووه، ئیداره‌ی میلان به‌نهێنی کار له‌سه‌ر چه‌کێکی ئه‌تۆمیی وه‌رزشی ده‌کات، ڕه‌نگه به‌هۆیه‌وه گۆڕانکاری له نه‌خشه‌ی تۆپی پێدا دروستببێت.
به‌پێی زانیارییه‌کانی شابولاتا، میلان خاوه‌ندارێتیی مێردمنداڵێک ده‌کات ته‌مه‌نی 13 ساڵه و ناوی فرانچیسکۆ کاماردایه، له خوله‌کانی لاوان و منداڵان ڕێژه‌یه‌کی خه‌یاڵیی گۆڵی تۆمارکردووه و پێیه‌کانی له تۆماری گۆڵ ڕاناگیرێنه‌وه، له‌ماوه‌ی سێ وه‌رزدا به‌شداریی 87 یاری کردووه، توانیویه‌تی 483 گۆڵ تۆماربکات.
Lui è Francesco #Camarda, un attaccante del 2008 che è al quinto anno in Rossonero.
Si tratta di uno dei bomber più prolifici del paese, se non consideriamo la categoria…I suoi numeri sono infatti impressionanti: pic.twitter.com/wngWOAcZdT
— Francesco F. Pagani – Sciabolata Morbida (@SciabolataFFP) October 4, 2021
کاماردا له‌نێو هاوته‌مه‌نه‌کانیدا جیاوازییه‌کی زۆری دروستکردووه، به‌شێوه‌یه‌ک که ناتوانن هاوشانیی ئەو بکه‌ن، له وه‌رزی 2017-2018 به 40 یاری 247 گۆڵی تۆمارکردووه، له وه‌رزی 2018-2019 به 30 یاری 172 گۆڵی تۆمارکردووه، له وه‌رزی 2019-2020 له 16 یاریدا 64 گۆڵی دیکه‌ی تۆمارکردووه.
کاماردای به‌هره‌دار له پێکهاته‌ی مێردمنداڵانی ڕۆسۆنێری به‌ته‌نها نییه، به‌ڵکو له‌لایه‌ن دێنزل میگێله‌وه هاوکاری ده‌کرێت، که کوڕی کلارنس سیدۆرفی ئه‌فسانه‌ی یانه‌که‌یه و باشترین ئاست پێشکه‌شده‌کات.
میلان له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا سه‌رنجی خستووه‌ته‌سه‌ر پێکهاته‌کانی منداڵان و لاوان، شاره‌زایان و میدیاکانی ئیتاڵیا پێیانوایه، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوون و گه‌یشتنی کاماردا و میگێل به پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی، چیتر میلان ده‌گه‌ڕێته‌وه لوتکه‌ی تۆپی پێ.