زانكۆی سلێمانی كرێی خوێندنی پارالێڵی ڕاگەیاند

زانكۆی سلێمانی نرخی خوێندنی پارالێڵی سەرجەم كۆلێژەكانی بۆ دەوامی بەیانیان و ئێواران بەداشكاندنەوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئاشكراكرد.

بەپێی ئەو پۆلێنەی زانكۆكە بڵاویكردووەتەوە، کرێی خوێندنی پزیشکیی گشتی و دەرمانسازی و ددان پێنج ملیۆن و 500 هەزار دینارە، بۆ کۆلێژەكانی پەرستاری و پزیشکیی ڤێتەرنەری دوو ملیۆن و 200 هەزارە بۆ هەر ساڵێک.

هەروەها کرێی خوێندنی پارالێڵی ئەندازیاریی تەلارسازی دوو ملیۆن و 750 هەزار دینار، ئەندازیاریی شارستانی دوو ملیۆن و 200 هەزار دینار و ئەندازیاریی کارەبا و سەرچاوەکانی ئاو یەک ملیۆن و 750 هەزار دینارە بۆ یەك ساڵ.

هاوكات كرێی ساڵانەی خوێندنی كۆلێژەكانی پەروەردەی بنەڕەتی، 825 هەزار دینارە.

كلیك بكە و نرخەكانی تەواوی كۆلێژەكان بخوێنەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
Total
0
Share