بەڕێوەبەری كارەكانی پاریس هێرشی كردە سەر ڕیاڵ مەدرید

لیۆناردۆ بەڕێوەبەری كارەكانی پاریس سان جێرمان پێیوایە ئەوەی ریاڵ مەدرید دەیكات، بێڕێزیكردن و بەرنامەبۆداڕێژراوە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ ڕۆژنامەی لیكیپ-ی فەرەنسی، لیۆناردۆ-ی بەڕێوەبەری كارەكانی پاریس، ڕەخنەی توندی ئاراستەی بەرپرسان و یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید كرد.

لیۆناردۆ رایگەیاند، “ڕیاڵ مەدرید بێڕێزی دەكات بەرامبەرمان و نابێت بەوجۆرە باسی یاریزانەكانمان بكەن”.

وتیشی، “هەفتەی ڕابردوو كەریم بنزیمە باسی مباپێ-ی دەكرد، دواتر كارلۆ ئەنچیلۆتی، ئەمڕۆش فلۆرێنتینۆ پێرێز”.

بەڕێوەبەری كارەكانی پاریس جەختی لەوەكردەوە، كە مباپێ ئێستا یاریزانی پاریسە و پێویستە ئیدارەی ڕیاڵ مەدریدیش ڕێز لەوە بگرێت و واز لە هەوڵەكانی بێنێت.

بابەتی پێشتر

پێرێز هەڵەیەكی خۆی بەرامبەر پاریس، ڕاستدەكاتەوە

بابەتی دواتر

زانكۆی سلێمانی كرێی خوێندنی پارالێڵی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاهێنەری ئەرجەنتین ناڕازییە

لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال، ئەرجەنتین و پاراگوای یەكسان بوون و سكالۆنی-ش دڵتەنگە بە ئەنجامەكە، بەرازیلیش سێ گۆڵی لە فەنزوێلا…
Total
0
Share