بەرشلۆنە لە فرۆشتنی کۆتینیۆ نزیکبووەتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە سەبارەت بەگواستنەوەی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی، لەگەڵ یانەی ئەستۆن ڤێلا دەستیان بە دانوستاندن کردووە.

کۆتینیۆی تەمەن 29 ساڵ لە پلانەکانی چاڤی-دا نییە، لەهەمان کاتدا دەیەوێت بەدرێسی هەڵبژاردەی بەرازیلەوە بەشداریی مۆندیالی 2022ی قەتەر بکات، بۆیە ئامادەیە ڕوو لە هەر یانەیەکی دیکە بکات بە مەرجی دابینکردنی مووچەکەی، هەروەها پێدانی چانسی یاریکردن بۆ سەلماندنی تواناکانی.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتی بارسا بەسەرۆکایەتی ماتیۆ ئالیمانی دەستیان بە دانوستاندن لەگەڵ یانەی ئەستۆن ڤێلا-دا کردووە، جەمسەرەکان نزیکن لە گواستنەوەی “کۆتی” لە بەرشلۆنەوە بۆ ڕیزەکانی ڤێلانس بەشێوازی خواستن، یاریزانەکەش ڕەزامەندیی نیشانداوە لەژێر چاودێریی ستیڤن جێراردی هاوڕێی پێشوویدا یاریبکات.

بەپێی سەرچاوەکە، جەمسەرەکان نزیکن لە ڕێککەوتن، تاکە کێشەیان ئەوەیە بەرشلۆنە دەیەوێت یانەی کڕیار ناچاربکات لە کۆتایی وەرزی داهاتوو بۆندەکە بگۆڕن بۆ هەمیشەیی، بەڵام ئیدارەی ڤێلانس نایانەوێت تاوەکو 2023 ئەو بەرپرسیارێتییە بخەنە سەرشانیان.

بابەتی پێشتر

پێرێز چۆن مباپێ و هالاند دەکڕێت؟ سێ یاریزانی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییانهاتووە

بابەتی دواتر

کێشەی تۆتنهام بە کڕینی یاریزان چارەسەرنابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەیل لە ئەمریکا پاڵەوانە

ئەستێرەی وێڵزی، گاریس بەیل بە درێسی یانەی لۆس ئەنجلسەوە ناسناوی خولی ئەمریکای بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە لێدانی سزا…
Total
0
Share