وەزارەتی کارەبا تا ئاستی نیوە پارەی چەند پڕۆژەیەک دادەبەزێنێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، کرێی کارەبا بۆ پڕۆژەکانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران 38% دابەزێندراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکردووە، ” فەرمانی داشکاندنی کرێی کارەبا بۆ ئەو پڕۆژانە، کە بە واژووی وەزیری کارەبا دەرچووە، لە ڕۆژی یەکی مانگی ڕابردوەوە جێبەجێ دەکرێت”.

سەبارەت بە هۆکاری ئەو بەخشینە، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، “ئەم دەستپێشخەرییەی وەزارەتی کارەبا بۆ پاڵپشتی لە کەرتی کشتوکاڵ و جوتیارانی هەرێمی کوردستانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جێبەجێ دەکرێت”.

پێشتریش وەزارەتی کارەبا پارەی کارەبای نانەواخانە و سەمونخانەکانی بە ڕێژەی 20% کەمکردبوویەوە.

بەشێک لەو شوێنانەی کە یەکەی کارەباکەیان بازرگانییە، گلەیی ئەوەدەکەن پارەی زۆریان بۆ دێتەوە، بەناچاریش دەبێت پارەکە بدەن، چونكە وەزارەتی كارەبا زیاتر لە جارێك هەڕەشەی بڕینی كارەبای ئەو هاوبەشانەی كردووە، كە قەرزارن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەهمی بورهان: رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو سەربازانە دەگیرێتەبەر كە هێرشیان كردە سەر جووتیاران

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستیانییەکان رایگەیاند، کێشەی جووتیارانی کەرکوک نەتەوەییە و رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو سەربازانە دەگیرێتەبەر كە…
Total
0
Share